
کاردانەوەى دانیشتنەکەى پەرلەمانى کوردستان و کشانەوەى یەکێتى لە حکومەت بەردەوامە.
نزار ئامێدی و نووری مالیکی تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمى کوردستانیان کراوە.
هەردوولایان جەختیانکردووەتەوە کە ناكۆكییەكان لە ڕێگەی گفتوگۆوه چارەسەر بكرێن.
نزار ئامێدى سەرۆککۆماری عێراق، لەگەڵ نوورى مالیکى کۆبووەوە و جەختیان لە بەردەوامیدانی هەماهەنگیی هاوبەش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا خالید شوانی، وەزیری داد ئامادەبوو.
تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات، کاری حکومەت و چۆنێتی پەرەپێدانیان کرا.
جەخت لە گرنگی ڕۆڵی تەواوکاریی نێوان هێزە سیاسییەکان سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و بەردەوامیدانی هەماهەنگیی هاوبەش کرایەوە.
لەگەڵ سەرۆککۆمارى عێراق باسی هەرێمی کوردستانمان کرد، بەتایبەتی قەیرانی نێوان هێزە سیاسییەکان و کاریگەرییان بۆسەر تەواوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق.
ئەوەی لە مەیدانی سیاسیی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات، جێی بایەخی هەمووانە.
جەخت لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەنێوان سەرجەم لایەنەکان دەکەینەوە.
هەر قەیرانێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ڕەنگدانەوەی لەسەر بارودۆخی بەغداد دەبێت.
پاراستنی سەقامگیری سیاسی و دامەزراوەیی له هەرێمی کوردستان بەرژەوەندی نیشتمانییە.
ئەم قۆناغەی ئێستا پێویستی بەسەرخستنی زمانی گفوگۆ و کاری هاوبەشە بۆ دەرچوون لە قەیرانەکان.
دیدارەکەى نێوانیان، دواى پێنج ڕۆژ لە هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن پارتییەوە دێت، کە لە کاردانەوەى ئەوەدا یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە حکومەت کشایەوە.
هەنگاوەکانى کشانەوە دەستیانپێکردووە؛ پۆستەکانى یەکێتی لە حکومەت
کەناڵ8 وردەکاریى کۆبوونەوەى بافڵ جەلال تاڵەبانى و فراکسیۆنى یەکێتى ئاشکرا دەکات
عەبدولستار مەجید: ئەم ئاڕاستەیەى پەرلەمان درزەکان زۆر قووڵتر دەکات