
لە مانگی ڕابردوو دەستگیراوە بەسەر سێ درۆن و زیاتر لە هەزار مووشەک.
لە یەک مانگدا چەکی زیاتر لە 38 هەزار هاوڵاتی تۆمارکراوە.
هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت بەردەوامى دەبێت.
سەعد مەعن سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکان و پەیوەندی حکومی لە نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاندووە، هەوڵ و ڕێکارە مەیدانییەکانی لیژنەی نیشتمانی بۆ ڕێکخستنی چەک و کۆکردنەوەی لە دەستی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە و کاردەکەن بۆ ڕێکخستنەوە هەڵگرتنی چەک و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
توانراوە تاوەکو ئێستا چەکی 38 هەزار و 549 هاوڵاتی تۆمار بکرێت.
چوار هەزار و 46 چەکی بچووکی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراوە.
15 هەزار کەرەستەی چەک دەستی بەسەرداگیراوە.
هەزار و 198 مووشەک دەستیبەسەرداگیراوە.
373 ماددەی تەقەمەنیش دەستیبەسەرداگیراوە.
سەعد مەعن ڕایگەیاندووە، دوو هەزار و 374 چەک تۆمارکراوە کە سەر بە فەرمانگەکانی دەوڵەت و زۆرینەیان دەمانچەن، هەروەها 237 چەک لە وەزارەتە مەدەنییەکان تۆمارکراوە کە زۆرینەکان کڵاشنکۆف و چەکی دەستین و سی درۆنیش دەستی بەسەرداگیراوە.
