
ڕۆژى سێشەممە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە دەکرێت.
کۆبوونەوەکە بڕیاربوو سبەى شەممە بکرێت بەڵام دواخرا بۆ ڕۆژى سێشەممە.
دکتۆر فەرهاد عەلادین، ڕاوێژکارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" ڕۆژى شەممە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆبوونەوە ناکات و دواخراوە بۆ ڕۆژى سێشەممە 10ـى تشرینى دووەم".
بۆ تاوتوێى پڕۆژە بودجەى 2027ـى تەرخانکراوە.
بڕیارە بەشێک لە بڕگەکانى پڕۆژەکە هەموار بکرێتەوە.
پاشان ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت.
کۆى پرۆژەیاساکە بریتییە لە 31 ماددە.
ماددەى 10 تایبەتە بە هەرێمى کوردستان.
12 تریلیۆن دینارى قەرز کە لە ماددەى 10ـى پڕۆژەى بودجە داواکراوەتەوە لادەبرێت.
بەغداد ئامادەیە پشکى هەرێمى کوردستان زیاد بکات بۆ زیاتر لە 13%.
بەغداد ئامادەیی دەربڕیوە، داواى غازى سروشتى لە هەرێمى کوردستان نەکات.
بۆ بودجەى ساڵى 2028 دوایبخات.
لە بەرامبەردا بەغداد داواى 445 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەکات.
هەرێمى کوردستانیش دەڵێت تواناى 260 هەزار بەرمیلى نەوتیان لە رۆژێکدا هەیە.
وەزارەتى دارایی عێراق ڕەشنووسى پرۆژە بودجەى 2027ـى عێراقى بۆ ئەنجوومەنى وەزیران ناردووەتەوە و کۆى گشتیی خەمڵێندراوى بودجە 217 تریلیۆن دینار بووە و کۆى داهاتیش 174 تریلیۆن دینارە و کورتهێنان 43 تریلیۆن دینار دیاریکراوە.
هەرێم کەمال ئاغا: بۆ جێگیرکردنى پشکى کورد لە بودجە پێویستمان بە ڕێککەوتنى سیاسییە
