
ماددەکە لە پشت بارێک خەڵوز بە نهێنی شاردراوەتەوە.
بەکارهێنانى ئەو ماددەى چارەسەرى ددانە قەدەغەیە.
لە دەروازەیەکی سنووری عێراق، لە پشت بارێکی بارهەڵگرەوە کە خەڵوزی گواستووەتەوە، دەرمانێکی قەدەغەکراوی چارەسەرکردنی ددان ئاشکرا کراوە و ڕێگری کراوە لە هاوردەکردنی چونکە بەکارهێنانی قەدەغەیە.
لە دەروازەی سنووری زرباتییە لە پاش پشکنینی تیمەکانیان و بنکەی گومرگی.
دەستیان گرتووە بەسەر بارێک کە هەڵگری خەڵوزی بژارندن بووە.
بەڵام لە پشتییەوە بە نهێنی ماددە و چارەسەری پزیشکی شاردراوەتەوە.
ئەو ماددە پزیشکییە بەکاردێت لە چارەسەرکردنی ددان و هاوردەکردنی قەدەغەکراوە.
بە گوێرەی دەستەی دەروازە سنوورییەکان پەڕاوی لیکۆڵینەوە کراوەتەوە و ڕەوانەی پۆلیسی گومرگی کراوە بۆ نیشاندانی بە دادوەر و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:
