
تۆم باراک لەبارەى سەروەریی عێراقەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە.
ئەمریکا شانازى بە وەستان لە پاڵ عێراق دەکات.
تۆم باراک، نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا بۆ عێراق، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە بەغداد، لە تۆڕى ئێکس پەیامێکى بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتى، خۆشحاڵبووم بە دیدارى عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە بەغداد، ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە یارى شەش پاڵووى (ڕوبیک کوپ) دەچێت، هەرلایەکى پەیوەندى بە لاکەى دیکەوە هەیە، ئەگەر ڕوویەکى بجوڵێت، لاکانى دیکەش دەجوڵێن.
هیچ دەوڵەتێکى بە تەنیا و هیچ هێزێکى دەرەکى ناتوانێت بە تەنیا مەتەڵەکە بکاتەوە.
تەنیا کاتێک چارەسەرەکە تەواو دەبێت وڵاتانى ناوچەکە بڕیاربدەن پێکەوە.
بە ئارامى هەمان پارچەى یارییەکە بجوڵێنن، وەک ئەوەى عێراق دەیکات.
لە سایەى سەرکردایەتیی عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران:
عێراق سەروەریی لە برى پاشکۆیەتى و وەبەرهێنان لە برى داکشان و هاوبەشى لە برى کارکردن وەک بریکارى لایەنى دیکە هەڵبژاردووە.
ئەمریکا شانازى بە وەستان لە پاڵ عێراق دەکات.
لە ڕێگەى قوڵکردنى پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانییەکان و کردنەوەى دەرگا لە بەردەم کۆمپانیاکانى ئەمریکا و بەهرەمەندانى عێراق لە یەککاتدا.
بونیادنانى خۆشگوزەرانى کە بەسوود بۆ هەمووان دەگەڕێتەوە.
لەگەڵ زەیدى تاوتوێى ئەرکە زۆر قورسەکەیان کردووە.
کە خۆى دەبینێتەوە لە هێورکردنەوەى دۆخى ناوچەکە.
هەروەها کۆنتڕۆڵکردنى قەیرانەکان پێش ئاڵۆزبوونیان.
زاڵکردنى دیپلۆماسییەت بەسەر پەرەسەندن.
تۆم باراک باسى لەوەشکردووە، بە پلەى یەکەم بەرپرسیارێتى دەکەوێتە سەر شانى وڵاتانى ناوچەکە، پێویستە دراوسێکان ئامادەبن بۆ هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى ئاسایش و داهاتوویان، ئەوەش ئەو گۆڕانکارییەیە کە لە ئێستادا بەدی دەکەن، لەم ڕێڕەوەشدا ئەمریکا هاوبەشە نەک جێگرەوە.
باراک ڕاشیگەیاندووە، بوونى عێراقێکى خاوەن سەروەرى و گەشەکردوو لە چوارچێوەى ناوچەیەکدا کە خۆى بەرپرسیارێتى سەقامگیرییەکەى هەڵبگرێت، کارێکە لە بەرژەوەندى عێراق و دراوسێکانى و ئەمریکاشدایە لە یەککاتدا.
