100 ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2026 بە دیاری دران بە وەزارەتێک

پووختەى هەواڵ

  • ئۆتۆمبێلەکان بۆ خزمەتى فەرمانبەرانن و وەزیر و بەرپرسەکان بەکاریانناهێنن.

  • حکومەت پارەى ئۆتۆمبێلەکان نادات و کۆمپانیایەک دابینیکردوون.


لەوبارەیەوە مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، ئاشکرای کرد 100 ئۆتۆمبێلی نوێی مۆدێل 2026 وەک دیاری و لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیی کۆمپانیای ئێرس لینکەوە دراون بە وەزارەتەکەى.


زانیارییەکان لەبارەى ئۆتۆمبێلەکانەوە:

  • ئەم ئۆتۆمبێلانە تەنیا بۆ خزمەتی فەرمانبەران بەکاردەهێنرێن، بەبێ ئەوەی هیچ وەزیر، بریکار، ڕاوێژکار یان بەڕێوەبەرێکی گشتی بۆ کاروباری کەسی یان ئیداریی خۆی بەکاری بهێنێت.

  • ئۆتۆمبێلەکان بریتین لە چەندین جۆری جیاواز، لەوانە ئۆتۆمبێلی پیکاپی کارکردن، ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسل و تەنانەت ئۆتۆمبێلی هایبرید (کارەبا و بەنزین) کە دۆستی ژینگەن و بۆ ماوەی پێنج ساڵ یان 200 هەزار کیلۆمەتر گرەنتی و چاککردنەوەیان لەگەڵدایە.

  • بەشێک لەم ئۆتۆمبێلانە تەرخانکراون بۆ دابینکردنی گواستنەوە بۆ فەرمانبەرانی ژن، کە لەلایەن شۆفێری ژنەوە لێدەخوڕێن.

بۆ ئاسانکاریی زیاتریش، پاسەکان کە پێشتر 19 کەسیان هەڵدەگرت، دەستکاری کراون و کورسییەکانیان کەمکراوەتەوە بۆ نۆ کەس، تاوەکو فەرمانبەران بەوپەڕی ئاسوودەیی و فراوانییەوە هاتووچۆ بکەن، لەگەڵ دابینکردنی سیستەمی فێنککەرەوەی تایبەت بۆ هەر سەرنشینێک.

پرژە عەتا

Sat Nov 07 2026

Loading related news...