فوئاد حسێن: ئەمریکا داواى لێکردووین تەنیا دوو دەروازە لەگەڵ ئێران بەکراوەیی بهێڵینەوە

فوئاد حسین، وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حسین، وەزیری دەرەوەی عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەمریکا داواى لێکردووین تەنیا دوو دەروازە لەگەڵ ئێران بەکراوەیی بهێڵینەوە.

  • فوئاد حسێن دەشڵێت، داخستنى گەرووى هوورمز زیانى 60 ملیار دۆلارى بە عێراق گەیاندووە.

  • وەزیرەکەی عێراق ڕاشیگەیاندووە، داوایان لە ئێران کردووە دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆییان نەکات.


وەزیرى دەرەوەى عێراق لە دیمانەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، دۆخى ئێستا ئاماژەیەکە بۆ ئەگەرى دەستپێکردنەوەى جەنگ لە ناوچەکەدا، عێراق بەهۆى داخستنى گەرووى هوورمز و ڕاگرتنى هەناردەى نەوت 60 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوتووە، بەڵام دواى لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتن و تاران هەناردەى نەوتیان لە گەرووى هوورمزەوە دەستپێکردووەتەوە.


فوئاد حسێن ، وەزیرى دەرەوەى عێراق:

  • واشنتن داواى لێکردووین سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران دابخەین جگەلە دوو دەروازە نەبێت.

  • بە ئێرانیان گوتووە دۆستایەتیی و هاوپەیمانییان قبوڵە، بەڵام دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆییمان ڕەتدەکەینەوە.

  • بۆ بابەتى چەکى گرووپەکانیش پەیوەندییمان بە ئێرانەوە کردووە.

  • سەرۆکوەزیران لەگەڵ چوار گرووپ بۆ کۆکردنەوەی چەک لێکتێگەیشتنى کردووە.

  • گرووپەکانى عەسائیبى ئەهلى حەق و کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا بە کۆنترۆڵکردنى چەک ڕازى بوون.

  • گفتوگۆش لەگەڵ بزووتنەوەى نووجەبا و کەتیبەکانى حیزبوڵا بەردەوامە.

  • هەوڵدەدەین ناکۆکییەکانمان لەگەڵ سعودیە بە ڕێگەى دیالۆگى ڕاشکاوانە چارەسەر بکەین.

  • لەگەڵ ئەوەشدا زانیارییان هەیە لایەنى دەرەکى خاکى عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ بەکاردەهێنێت.

  • گرووپەکانى سەر بە داعش لە ناو خاکى سووریا و لە نزیک سنوورى عێراق هەن.

  • لیژنەیەکى چوارقۆڵى کە پێکهاتووە لە عێراق، سووریا، ئوردن و تورکیا پێکهێنراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش لە سووریا.

  • وەک دەوڵەت، جموجۆڵى سەربازییمان لەسەر سنوورى سووریا هەیە، ئەوەش بۆ ڕێگرییە لە دزەکردنى چەکدارانى داعش و بەرەنگاربوونەوەى قاچاخچێتى ماددەى هۆشبەر.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

تۆم باراک: عێراق سەروەریی لە برى پاشکۆیەتى هەڵبژاردووە

Loading related news...