فەرمانى دەستگیرکردن بۆ کوڕێکى ئەمیندارى کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق دەرچوو

پووختەى هەواڵەکە

  • تۆمەتى تیرۆرى ئاڕاستە کراوە.

  • تۆمەتبارەکە لە دایکبووى 1994ە.


لە فەرمانى دەستگیرکردنەکە دەسەڵاتى دادوەریى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، حسێن موحسین ئەحمەد فەرەج حمێداوى، سەرۆکایەتیی گرووپێکی چەکداریی کردووە بۆ ترساندنی خەڵک و تێکدانی ئاسایش.


یاداشتى دەستگیرکردنەکە

  • لە لایەن نووسینگەی لێکۆڵەری دادوەریی عێراق تایبەت بە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر دەرچووە.

  • فەرمانەکە لە ڕۆژى 5ـی تەمموزی 2026، بۆ حسێن موحسین ئەحمەد فەرەج حمێداوى دەرچووە.

  • کە لە دایکبووی ساڵی 1994 و نیشتەجێی ناوچەی بەلەدیات لە بەغداد.

  • ناوبراو سەرۆکایەتیی گرووپێکی چەکدارى کردووە کە کاریان تووندوتیژی و هەڕەشە بووە لە خەڵک.

  • تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و دروستکردنی ترس و تۆقاندن لە نێو هاوڵاتییاندا.

  • دروستکردنی مەترسیی بۆ سەر ژیان و ئازادی و موڵک و ماڵیان، داوا کراوە.

باوکى کە دەکاتە ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمیندارى گشتیی کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق، لە لایەن ئەمریکاوە لە لیستى تیرۆردایە و بۆ پێدانى زانیاری لەسەرى، ئەمریکا پاداشتێکی 10 ملیۆن دۆلاریی داناوە.

کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، گرووپێکی چەکداریی شیعەی عێراقییە کە لە ڕووی ئایدۆلۆجیاوە پەیڕەوی لە ویلایەتی فەقیهـ دەکات و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئێران هەیە، گرووپەکە لە ساڵی 2007 بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دامەزراوە و ژمارەیان زیاتر لە30.000 چەکدار دەبێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

دیمانەیەکى فوئاد حسێن گرووپە چەکدارەکانى عێراق توڕە دەکات

دیمانەی تایبەت؛ گوتەبێژی ئەنسارولئەوفیا ئامانجەکانیان ئاشکرا دەکات و ئۆکرانیا بە هێرشی سەر سعودیە تۆمەتبار دەکات

شۆڕش محەمەد

Sun Nov 08 2026

Loading related news...