پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین بە 14 ساڵ زیندانی سزادرا

پووختەى هەواڵەکە

  • سزادانەکە بە شێوەى نائامادەیی بووە.

  • تۆمەتەکانى سەر پارێزگار گەندەڵى و بە فیڕۆدانى سامانى گشتى بووە.


دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاندووە، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای 14 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عەممار جەبر خەلیل، پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین سەپاند.


تۆمەتەکانى سەر عەممار جەبر

  • بە تۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لە لایەن دادگاوە بە شێوەیەکی نائامادەیی سزادراوە.

  • مانگى ئابى ڕابردوو بە تۆمەتی گەندەڵی، حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

  • لەگەڵ پێبژاردن بە بڕی1.7 ملیار دینار.

عەممار جبوری، ساڵی 2018 وەک پارێزگاری سەڵاحەدین هەڵبژێردراوە، لە حوزەیرانی 2022 لە پۆستەکەی دوورخراویەوە و بەرەو ئوردن هەڵات.

مانگی تشرینی دووەمی 2022، عەممار جبوری لە لایەن دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە بە تۆمەتی وەرگرتنی چوار ملیار و 600 ملیۆن دینار، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى نەوت بە هەشت ساڵ زیندانى سزا درا

دەستپاکیى عێراق: سێ تۆمەتبارمان بە ساختەکاری و وەرگرتنى بەرتیل لە کەرکووک دەستگیرکرد

دەستپاکیى عێراق: 829 بەرپرس سەروەت و سامانیان ئاشکرا کردووە

ئارام یوسف

Sun Nov 08 2026

Loading related news...