دیمانەیەکى فوئاد حسێن گرووپە چەکدارەکانى عێراق توڕە دەکات

دیمانەیەکى فوئاد حسێن گرووپە چەکدارەکانى عێراق توڕە دەکات

00:00/00:00
وزير الخارجية العراقي فؤاد حسين قال إن الاتفاقية مع بريطانيا «ليست استعداداً» لترمب (الشرق الأوسط)

پووختەى ڕاپۆرت

  • دیمانەکە لە بارەى داخستنى دەروازە سنوورییەکان بووە.

  • فوئاد حسێن قسەى لەسەر چەکى گرووپەکان کردووە.

  • قسەکانى وەزیرى دەرەوەى عێراق کاردانەوەى گەورەى لێکەوتەوە.


دیمانەیەکى ڕۆژنامەوانیى فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق، لە بارەى داخستنى دەروازە سنوورییەکان و چەکى گرووپەکان، هێزە عێراقییەکان بە گشتى و گرووپە چەکدارەکان بە تایبەت توڕە دەکات و داواى هەڵوێست لە حکومەتى عێراق دەکەن.


قسەکانى فوئاد حسێن

  • واشنتن داواى لە عێراق کردووە، سەرجەم دەروازە سنوورییەکانى لەگەڵ ئێران دابخات.

  • تەنیا دوو دەروازەیان بمێنێتەوە.

کاردانەوەکان فراوانن

  • فراکسیۆنى بەدر لە ئەنجوومەنى نوێنەران: داواکاریى ئەمریکا بۆ داخستنى دەروازەکان بە هەموو جۆرێک ڕەتدەکەینەوە.

  • لێدوانەکانى وەزیرى دەرەوەى عێراق، پێچەوانەى پاساوەکانى پێشووە بۆ داخستنى دەروازەکان.

  • ئەجێندایەک لە ئارادایە بۆ کردنە ئامانجى باشوور و دەستوەردان لە بڕیارى سەروەرى.

  • فراکسیۆنى بەدر: عێراق وڵاتێکى خاوەن سەروەرییە و سیاسەتى گەمارۆ و برسیکردنى گەلان ڕەتدەکاتەوە.

  • بەردەوامیى داخستنى دەروازەکان بە تایبەت دەروازەى شەیب، زیانى بە گوزەران و ئابوورى هاوڵاتییان گەیاندووە.

  • فراکسیۆنى بەدر: داوا لە حکومەت دەکەین، پێداچوونەوەى دەستبەجێ بکات و دەروازەکان بکاتەوە.

  • کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا قسەکانى فوئاد حسێن لە بارەى ڕازیبوون بە کۆنتڕۆڵکردنى چەک ڕەتکردەوە.

  • ئەبوئالاء وەلائى: فوئاد حسین لە لێدوانەکەیدا ورد نەبووە.

  • گرووپەکان: بەڵگەنامەى ڕێککەوتنى سەروەرییان واژۆکردووە.

  • چوار گرووپ و چوارچێوەى هەماهەنگى و سەرۆکوەزیران واژۆیان لەسەر کردووە.

  • گرووپەکان: هێشتا پابەندن بە بەندەکانى ڕێککەوتننامەکە.

  • بەڵام لە پەیوەست بە چەک هیچ هەڵوێستێکیان ڕانەگەیاندووە.

  • فراکسیۆنى مونتەسیرون: بەزاندنى سەروەریی نیشتمانى و دەستتێوەردانێکى ئاشکراى ئەمریکا لە بڕیارى نیشتمانى ناوبرد.

پرسى کۆکردنەوەى چەک

تەنیا دوو گرووپ ماون چەک ڕادەستبکەن، سەرۆکوەزیرانیش لە کۆبوونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى هۆشداریی داوەتە هەردوو گرووپەکە، ئەگەر جەنگى ئەمریکا و ئێران دەستپێبکاتەوە و دەستتێوەردان بکەن، ڕێکارى یاسایی توند لە دژیان دەگرێتەبەر.

هەوڵەکانى حکومەتى عێراق بۆ نزیکبوونەوە لە ئەمریکا، هێزەکانى نزیک لە ئێرانى نیگەران کردووە و بڕوایان وایە، ڕێکارەکانى حکومەت بە تایبەت داخستنى دەروازەکان لەگەڵ ئێران، ئاماژەیە بۆ ئەوەى عێراق بێلایەنى لەدەستداوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

فوئاد حسێن: ئەمریکا داواى لێکردووین تەنیا دوو دەروازە لەگەڵ ئێران بەکراوەیی بهێڵینەوە

تۆم باراک: عێراق سەروەریی لە برى پاشکۆیەتى هەڵبژاردووە

Loading related news...