پسووڵەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی دەخرێتە ناو داشکاندنی 50%

کەناڵ818/10/2026
  • پێش کۆتاییهاتنى وادەى داشکاندنەکە وەزارەتى کارەبا ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە.

  • پسووڵەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی گواسترایەوە بۆ قەرزى کۆن.

  • تاوەکو 12ـى شەو داشکاندنى 50%ـى کارەبا بەردەوام دەبێت.


وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناکی سوود لە داشکاندنی 50% وەربگرن، پارەی پسووڵەی مانگانەی ڕووناکییان، کە کۆی گشتی دەگاتە 20 ملیار دینار، گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن، ئەوەشى "وەک بەشێک لە کارئاسانییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی" ناوبردووە.


وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشان:

  • ئەمڕۆ سەیری هەژماری خۆتان لە ئی-پسووڵە بکەن.

  • ئەگەر قەرزی کۆن جارێکی دیکە لە هەژمارەکەتاندا دەرکەوتووە، ئەوە مانای ئەوەیە کە پسووڵەی مانگانەی ڕووناکییەکەت گواستراوەتەوە بۆ قەرزی کۆن بۆ ئەوەی سوودمەند بیت لە داشکاندنی 50%ـی کارەبا.

  • ئەگەر خۆت تۆمار کردبێت، لەڕێگەی کورتانەمەشەوە ئاگادارت دەکەینەوە کە ئەم داشکاندنە دەتگرێتەوە.

  • ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ئەو هاوبەشانە جێبەجێکراوە کە ماوەیەکی زۆر بوو پسووڵەیان بۆ نەهاتبووەوە.

  • ئێستا پسووڵەیەکی کەڵەکەبوویان بۆ دەرچووە بۆ ئەوەی سوود لەم داشکاندنە وەرگرن.

وەزارەتى کارەبا لە کۆتایى ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، هاوبەشان تاوەکو کاتژمێر 12ـی ئەمشەو کاتیان هەیە بۆ پارەدان و سوودوەرگرتن لە داشکاندنەکە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

کارەباى سلێمانى: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبایە

زانیاریى کەناڵ8: قەرزى کارەبا بە داشکاندنى 50% بۆ هاوبەشانى ماڵان و کشتوکاڵى دەستپێدەکاتەوە

کەناڵ8

Sun Oct 18 2026

Loading related news...