کارەباى سلێمانى: سبەی کۆتا ڕۆژى داشکاندنى 50% قەرزى کارەبایە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • کارەباى سلێمانى: سبەی تاوەکو کاتژمێر نۆى شەو دەوام دەکەین.
  •  بڕیارى درێژکردنەوەى کاتى دەوام بۆ ئەوەیە ئەو هاوبەشانەى قەرزى کارەبایان نەگەڕاندوەتەوە سوودمەند بن.
  • بڕیارى لێخۆشبوونى 50% قەرزى کۆنى کارەبا لەسەرەتاى مانگى ئاب دەستیپێکرد و سبەی 10ـى ئەیلوول کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتیى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاند، سبەی کۆتا ڕۆژى داشکاندنى قەرزى کارەبایە بۆیە فەرمانبەرەکانیان تاوەکو کاتژمێر نۆى شەو دەوام دەکەن.



 لێدوانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی


بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆی ئەوەی سبەی پێنجشەممە 10ـى ئەیلوول كۆتا ڕۆژی لێخۆشبوونی %50 ـی قەرزى کارەبایە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، دەربەندیخان و سەیدسادق تاوەکو كاتژمێر (9)ـی شەو دەمێننەوە و دەوام دەکەن.


 هۆکاری درێژکردنەوەی دەوام


دەشڵێت "بڕیارى درێژکردنەوەى کاتى دەوام بۆ ئەوەیە ئەو هاوبەشانەى قەرزى کارەبایان نەگەڕاندوەتەوە سەردان بکەن و سوود لەداشكاندنەکە وەربگرن".

بڕیارى لێخۆشبوونى 50% قەرزى کۆنى کارەبا لەسەرەتاى مانگى ئاب دەستیپێکرد و ئەمڕۆ 10ـى ئەیلوول کۆتایی دێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئی-پسوولە: داشکاندنی 50%ـی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت

هاوبەشانی کارەبا مانگێکیان لەبەردەمدایە بۆ سوودمەندبوون لەداشکاندنی قەرزی کارەبا

مەرجێکی نوێ بۆ داشکاندنی نیوەی قەرزی کارەبا؛ دەبێت پارەکە بە یەکجار بدەیتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران: داشکاندنی 50% بۆ قەرزی کارەبا و 20% بۆ سزاکانی هاتوچۆ کرا

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا