ئی-پسوولە: داشکاندنی 50%ـی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت
رێبوار حەمەوەیس 53 خولەک پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە:
- سەکۆی ئی-پسوولە زیاتر لە 2 ملیۆن مامەڵەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ کرێی کارەبا تۆمار کردووە.
- داشکاندنی 50% لەسەر قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکی تەنیا تاوەکو 10ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
- زیاتر لە 450,000 هاوبەش قەرزەکانیان گەڕاندووەتەوە و زۆرینەیان سیستمی دیجیتاڵییان بەکارهێناوە.
- پارەدان لە ڕێگەی 9 بانک و ئەپڵیکەیشنی جزدانی دیجیتاڵیی مۆڵەتپێدراوەوە ئەنجام دەدرێت.
تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم لەبەردەم هاونیشتمانییاندا ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی نیوەی قەرزی کارەبا، لە کاتێکدا سەکۆی "ئی-پسوولە" ژمارەیەکی پێوانەیی لە پارەدانی ئەلیکترۆنی تۆمارکردووە و بووەتە جێگرەوەی شێوازە کۆنەکان.
وردەکارییەکانی پارەدان و لێخۆشبوون:
- هاونیشتمانییان دەتوانن بەبێ تێچووی زیادە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکان و 9 بانکی مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراق، کرێی کارەباکانیان بدەن.
- ئەم داشکاندنە کە ڕێژەی 50%ـی قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە، لە ڕۆژی 10ـی ئەیلوولی 2026 کۆتایی دێت.
- تاوەکو ئێستا 450,000 هاوبەش قەرزەکانیان داوەتەوە، کە 340,000 کەسیان لە ڕێگەی سەکۆی ئی-پسوولەوە مامەڵەکەیان ئەنجامداوە.
- سیستمی ئی-پسوولە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بە ئامانجی خێراکردنی پارەدان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی لە فەرمانگەکان دەستیپێکردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە نێوان بانگەشەی حکومەت و واقیعی خەڵکدا؛ پارەی کارەبا چەندە؟
جووتیارێکی دهۆک: بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە پارەی کارەباکەمان لە 1 ملیۆنەوە بووەتە 3 ملیۆن دینار
رێبوار حەمەوەیس
53 خولەک پێش ئێستا