
ڕۆژى 10ـى مانگ تەرمى ئەحمەد عەلوانى لە بەیرووت دۆزرایەوە.
عەلوانى یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانى سوننە بوو.
لەگەڵ مالیکى ناکۆکى توندى هەبوو، نزیکەى 12 ساڵ لە عێراق زیندانی کرا بوو.
بۆ دڵنیابوونەوە و ناسینەوەی تەرمەکەی، کوڕی ئەحمەد عەلوانی، پەرلەمانتاری پێشووتری سوننەکان، گەیشتە باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی و بەراوردکردنیان لەگەڵ یەکدی.
محەممەد ڕەزا باڵیۆزی عێراق لە لوبنان پێشوازی لە تەلحە عەلوانی کوڕی ئەحمەد عەلوانی و کەسوکارەکەی کردووە.
دواتر دەست بە پشکنینە سەرەتاییەکان دەکرێت.
هەماهەنگیی بەردەوام هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە لەنێوان باڵیۆزخانە و دەزگا ئەمنییەکانی لوبنان لەبارەی ئەو تەرمە و لێکۆڵینەوەکان و دۆزینەوەی تاوانباران.
ڕۆژی 10ـی تشرینی دووەمی 2026 هێزە ئەمنییەکانی لوبنان تەرمێکیان لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی "تەریق ئەلجەدیدە" لە بەیرووت دۆزیوەتەوە و ڕاگەیێنرا کە تەرمی ئەحمەد عەلوانییە.
تەرمی پەرلەمانتارێکی پێشووتری سوننەکان لە شوقەیەک لە بەیرووت دۆزرایەوە