
سەرۆککۆمارى عێراق یەکێکە لە بەشدارانى لوتکەى کۆپ31.
لە پەراوێزى لوتکەکەدا لەگەڵ چەندین سەرۆک و سەرۆکوەزیرانى وڵاتان کۆبووەوە.
عێراق و پاکستان لە ململانێى ئەمریکا و ئێراندا بێلایەنی و نێوەندگیرییان هەڵبژارد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار بڵاویکردەوە، نزار ئامێدی و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی عێراق و پاکستان و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لە بوارە جیاوازەکان کردووە.
نزار ئامێدی ستایشی ڕۆڵی پاکستانی لە نێوەندگیریکردنی ئێران و ئەمریکا کردووە.
هەوڵەکانی ئیسلامئابادی بۆ کۆتاییهاتنی ململانێ و گرژییەکان بەرز نرخاندووە.
گفتوگۆیان لەسەر کارنامەی لوتکەی ژینگە کردووە، هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان بەرز نرخاندووە.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ڕۆڵی عێراقی بۆ گفتوگۆکردن و پیادەکردنی چارەسەری دیپلۆماسی بەرزنرخاندووە داوایکردووە هەماهەنگی و گفتوگۆکانیان لەسەر پرسە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکان بەردەوام بێت.
نزار ئامێدى بەشداری لە کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان لە تورکیا دەکات

