رۆژنامەنووسێك لەكوردستانەوە بەدوای "بەهەشتەکەی باوک"ی دەگەڕێت

رۆژنامەنووسێک بەدوای مێژووی شاردراوە و پەنهانی باوکیدا دەگەڕێت، لە قۆناغەکانی لاوێتیدا ئەم مێژووە گرنگییەکی ئەوتۆی لای نییە، بەڵام پاش ئەوەی خۆشی دەبێتە باوکی کوڕێک بیروڕاکانی لەبارەی گەڕان بەدوای رەچەڵەکی باوکیدا دەبێتە کاری لە پێشێنەیی و هەموو ژیانی بۆ گەڕان بەدوای ئەو مێژووەدا تەرخاندەکات.

"بەهەشتەکەی باوکم" ناوی کتێبێکی نووسەر و رۆژنامەنووس ئارییەل سەبارە، دەربارەی مێژووی لەبیرکراوی جووەکانی کوردستان، سەبار دەچێتەوە زاخۆ و هەوڵی دووبارە زیندووکردنەوەی ئەو مێژووە خەفەکراوە دەدات.

باوکی ئارییەل سەبار یەکێک بووە  لە کۆچبەرە دەرکراوەکانی ئەو ناوچەیە، کە لەو سەردەمەدا وەک کوردێکی جوو لە زاخۆ لە کوردستان ژیاوە، بەڵام پاش ئەوەی لە ساڵی 1951 جووەکانی جیهان رووبەڕووی راوەدوونان بوونەوە لە وڵاتی تازەدروستکراوی ئیسرائیل، گیرسانەوە.

یونا کتێبەکەی لە ساڵی 2008 نووسیووە، کتێبێکی شیکاری-مێژوویی فەرهەنگی جووەكانە لەناوچەکانی کوردستان و عێراق، هەوڵی ئارییەل سەبار لەم کتێبەدا بۆ دۆزینەوەی مێژووی خێزانەکەیەتی لە رێگەی چیرۆکەکانی باوکییەوە، هەروەها سەرجەم قۆناغەکانی ژیانی لە لۆس ئەنجلۆس وەک کۆچبەرێکی جووی کورد، وێنە دەکێشێت. 

باوکی ئارییەل ناوی یونا سەبارە پڕۆفیسۆرە لە زمانی ئارامیدا لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلۆس، ئەم زمانە بەرەو لەناوچوون دەچێت و تەنها قسەکەرانی فەرمی زمانەکە لە جیهاندا بەم زمانە دەئاخڤن.

ئارییەل سەبار کە نووسەری بیرەوەرییەکەیە، بەهۆی زیرەکی گێڕانەوەی لە پیشاندانی ناسنامەی جوو لە سەردەمی مۆدێرن و بەڵگەهێنانەوە قایلکەرەکانی بۆ پرسی رەچەڵەکناسی جووەکان زۆر سەرکەوتوو بووە.