تەمەللی: پێویستە پەرلەمان گرەنتیی یاسایی بەوانە بدات چەک دادەنێن

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم
سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم بە کەناڵ8ی راگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ئەو لیژنە پەرلەمانییە دروستبکرێت، کە هەموو پارتە سیاسییەکان داوای دەکەن، بۆ ئەوەی زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەکە و ئەو کەسانە ئامادە بکات، کە چەک دادەنێن.

تەمەللی کە پەرلەمانتاری پارتی دەم، لە بازنەی موش، ئاماژەی بەوەشکرد، پاش چەکدانانی پەکەکە، ئیتر ئەرکی پەرلەمانە هەنگاو بنێت و گرەنتیی یاسایی بخاتەڕوو، بۆئەوەی گومانەکانی خەڵک دەربارەی پرۆسەکە بڕەوێنەوە.

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم گوتیشی، "ئەوەی مایەی قسە لەسەرکردنە، بریتییە لە داهاتووی ئەو کەسانەی چەکدادەنێن، ماف و دۆخە یاساییەکەیان چۆن دەبێت و چۆن دەتوانن بەشداریی کاری سیاسیی بکەن. ئەمە بەشێکن لەو پرسیارانەی لە مێشکی خەڵکدان، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە، پێویستە پەرلەمان دەستبەکاربێت. یەکەم کاریش بریتی دەبێت لە دروستکردنی لیژنەیەک، بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە. لێرەش پێش لەناوبردنی چەکەکان، بە روونی باسی ئەوەکرا، پێویستە گرەنتیی یاسایی بخرێتەڕوو، ئەوەش ئەرکی پەرلەمانە و پێویستە دەستبەجێ دەستبەکاربێت. "