وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئێزدییه رفێندراوه‌كان دەکات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌خت له پێویستیی دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به كاره‌ساتی ئێزدییه‌كان وه‌ك جینۆساید دەکاتەوە و داوای هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیشدەكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئێزدییه رفێندراوه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی عێراق رایگه‌یاندووە: "له ساڵڕۆژی جينۆسايدى دژبه پێكهاته‌ى ئێزدى و پێكهاته‌كانى ديكه‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ده‌ستى چەکدارانی داعش، سه‌ركۆنه‌ى توندى ئەو تاوانە دەکەین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی عێراق جه‌خت له "گرنگیی دانپێدانانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌و پێشێلكارییانه وه‌ك تاوانی جینۆساید و توندوتیژی دەکاتەوە".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژه بەوەشکراوە كه "بەگوێرەی یاسای رزگاربووانی ئێزدی ژماره (8)ی ساڵی 2021، له‌رێگه‌ی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەوە، کار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رفێندراوه‌كان و مسۆگەركردنی مافه‌كانیان دەکرێت."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داواكه‌ی له وڵاتان بۆ "دانپێدانان به‌و تاوانانه‌ی دژی ئێزدییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیکە ئه‌نجامدراون وه‌ك تاوانی جینۆساید" نوێكرده‌وه.
03/08/2025