رێبەر ئەحمەد: شنگال بەشێکی دانەبڕاوە لە هەرێمی کوردستان

رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان
رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان

رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شنگال بەشێکی دانەبڕاوە لە هەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند، "جێگەی داخە رێککەوتنی شنگال تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە و هۆکارەکەش حکومەتی فیدراڵە".

وەزیرى ناوخۆ باسى لەوەشکرد، پێویستە دادگایەکى تایبەت هەبێت تاوەکو سزاى چەکدارانی داعش بدات و مافى ئێزیدییەکان بپارێزرێت.

رێبەر ئەحمەد: دەزانین درۆنەکان لەکوێ دروستدەکرێن و لەکوێوە هەڵدەدرێن

هەروەها رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانەوە رایگەیاند، دەزانن درۆنەکان لەکوێ دروستدەکرێن و لەکوێوە هەڵدەدرێن.

گوتیشى، "بۆ ئەوان و عێراقیش دیارە، کە ئەو جۆرە درۆنانە هی کێن".

لەماوەی رابردوودا بە زیاتر لە 60 درۆن، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج و بۆردوومانکران.