
جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکە تیایدا بەهۆی گیران یان تەقینی خوێنبەرێکەوە، خوێنی پێویست ناگاتە بەشێکی مێشک، لە ئەنجامدا خانەکانی ئەو ناوچەیە بەبێ خوێن و ئۆکسجین دەمرن. ئەو کەسەی تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت، دەکرێت چەند نیشانەیەکی هەبێت، بۆنموونە؛ لەدەستدانی هاوسەنگی، بێهێزی و بوونی ئازار لە لایەکی جەستە.
جەڵتەی مێشک حاڵەتێکی کتوپڕە، لە کاتی روودانیدا دەبێت کەسەکە بەزووترین کات بگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، چونکە تاوەکو زووتر بگات، ئەگەری چارەسەرکردنی زیاترە.
مەرج نییە ئەم نیشانانە هەموویان لە کەسێکدا دەربکەوون، بوونی چەند نیشانەیەک لەمانە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ روودانی جەڵتەی مێشک.
جەڵتە، دەکرێت لە هەموو کەسێکدا رووبدات، بەڵام مەترسیی روودانی لە هەندێک کەسدا زیاترە. بۆنموونە ئەو کەسانەی بەرزەفشاری خوێن، بەرزیی چەوریی خوێن، شەکرەی جۆری دوو، مێژووی جەڵتەی دڵ و مێشک و ناڕێکیی کارەبایی دڵیان هەیە.
دوو جۆری جەڵتە هەن، یەکێکیان بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانەوە روودەدات، یەکێکیان بەهۆی تەقینی خوێنبەرەکانەوە. لە هەردوو جۆرەکەدا خوێن ناڕوات بۆ دەمارەخانەکان. نەبوونی خوێن و ئۆکسجینی پێویست دەبێتەهۆی مردنی ئەم خانانە.
چەندین رێگەی جیاواز هەن بۆ چارەسەرکردنی جەڵتەی مێشک، بەگوێرەی جۆر و حاڵەتی نەخۆشەکە دەگۆڕێت. هەندێکجار، جەڵتە لەوانەیە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت، بۆئەوەی فشاری سەر مێشک کەمبکرێتەوە.
جەڵتە رێگری لێ ناکرێت، بەڵام کۆمەڵێک هەنگاو هەن دەکرێت بگیرێنەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی توشبوون بە جەڵتە
ئەمە بەگوێرەی جۆرەکانی جەڵتە و توندییەکەی دەگۆڕێت. دەکرێت هەندێک کەس بەتەواوی چاکببنەوە، هەندێکیش گرفتەکانیان بەردەوام بێت و چاک نەبنەوە.