بەشى مێشک لە نەخۆشخانەى شار خەڵاتێکى جیهانى بردەوە

ئارام قەرەداغی3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەشى مێشک لە نەخۆشخانەى شار خەڵاتێکى جیهانى بردەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • لە کۆریاى باشوور سەنتەرى چارەسەرى مێشک لە نەخۆشخانەى شار بڕوانامەى باشترینەکانى پێ بەخشرا.

  • سەنتەرەکەى نەخۆشخانەى شار بووە تاکە سەنتەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە ئەم بڕوانامەى پێبەخشرابێت.


بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى لە زارى د. زانا عەبدولرەحمان، بەرپرسى سەنتەرى چارەسەرى جەڵتەى مێشک گەیشتووە بە کەناڵ8، کۆمەڵەى جیهانى بۆ جەڵتەى مێشک ساڵانە بەبەشدارى زۆرینەى هەرەزۆرى وڵاتانى جیهان کۆنگرە سازدەکات، ئەمساڵ کۆنگرەکە لە وڵاتى کۆریا بووە، ئەم کۆمەڵەیە کار لەسەر جەڵتەى مێشک دەکات لە ڕووى توێژینەوە، هەڵسەنگاندنى کوالێتى و خزمەتگوزارى، ئەمەش لە پاش چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنى کارەکانە بۆماوەیەکى دوور و درێژ و دەبێت چارەسەرەکان بە گوێرەى ستانداردى کۆمەڵە جیهانییەکە بن.


چۆن سەنتەرى جەڵتەى مێشک گەیشت بە ئاستى ستانداردە جیهانییەکان؟

  • ڕیکخراوى ئەینجڵس، هەر سێ مانگ جارێک هەڵسەنگاندنى بۆ نەخۆشخانەى شار کردووە.

  • ڕێکخراوەکە لە بوارى باشترکردنى خزمەتگوزارى ئەو نەخۆشخانانە کاردەکات کە نەگەیشتوونەتە کۆمەڵەى جیهانى.

  • سەنتەرى مێشک لە نەخۆشخانەى شار دوایین جار خەڵاتى ئەڵماسى وەرگرتووە لە هەڵسەنگاندنەکاندا.

  • ئەو نەخۆشخانانەى دەگەنە ئەو ئاستە هەموو ساڵێک لە کۆنگرەى کۆمەڵەى جیهانى بۆ جەڵتەى مێشک خەڵات دەکرێن.

  • سەنتەرى مێشک لە نەخۆشخانەى شار بڕوانامەى باشترینەکانى لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێبەخشرا.

  • لەسەر ئاستى جیهان 90 سەنتەر ئەم بڕوانامەیان پێبەخشراوە.

سلێمانى لە ڕووى خزمەتگوزارى تەندروستى ماوەى چەند ساڵێکە پێشەنگى عێراق و هەرێمى کوردستانە و ئەم متمانە جیهانییەش لە بوارى جەڵتەى مێشک بەدەستى هێناوە سەنتەرى چارەسەرى جەڵتەى مێشکى نەخۆخشانەى شارى بردە ئاستى باشترینەکانى جیهان.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نەخۆشخانەى شار لە سلێمانی بەشداریى لووتکەى جەڵتەى مێشک دەکات لە کۆریای باشوور

سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شاری فێرکاری دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی وەرگرت

سلێمانی خاوەنی تاکە سەنتەری چارەسەری خێرای جەڵتەی مێشکە لەسەر ئاستی عێراق



Loading related news...