پاشەکشەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان

ژمارەیەک بارهەڵگر لە کاتی گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەلى تورکى بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق
ژمارەیەک بارهەڵگر لە کاتی گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەلى تورکى بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق

بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان، هەناردەی تورکیا بۆ بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار، دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردووە.

دابەزین لە ژمارەکاندا

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە نۆ مانگدا بڕی هەناردەکان نۆ ملیار و 529 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمساڵ لە هەمان ماوەدا ئەو ژمارەیە بۆ حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.

عێراق هێشتا گەورەترین بازاڕە

سەرەڕای ئەم پاشەکشەیە، عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا بە گەورەترین کڕیاری کەلوپەلی تورکی لەنێو وڵاتانی دراوسێدا دادەنرێن، کۆی گشتیی هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێی لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 3.5% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 20 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.