ئەم ئێوارەیە هێزێکى زۆر چوونە ناو گوندى لاجان

هێزێکی زۆری هامەر و باجەر چوونەتە گوندی لاجان
هێزێکی زۆری هامەر و باجەر چوونەتە گوندی لاجان

ئەم ئێوارەیە هێزێکى زۆر چوونە سەر گوندى لاجان بۆ دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى دوێنێ لە گردبوونەوەکەى بەردەم پاڵاوگەى لاناز لە کامێراکانەوە دەرکەوتن و دواتر تۆمارکراون.

هێزێکی زۆری هامەر و باجەر چوونەتە گوندی لاجان

بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى بۆ کەناڵ8 نێردراون، ئەم ئێوارەیە هێزێکى زۆر بە هامەر و باجەر چوونەتە ناو گوندى لاجان، بەمەبەستى دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى داواکراون و لە گردبوونەوەکەى بەردەم پاڵاوگەى لاناز لە کامێراکانەوە دەرکەوتوون.

کۆبوونەوەی ئاسایش و نوێنەرانی گوندی لاجان

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە کەناڵ8ـى گوت، ئەمڕۆ لە دیوانى پارێزگاى هەولێر کۆبوونەوەیەک لەنێوان نوێنەرانى گوندى لاجان و ئاسایش کراوە بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە و ئازادکردنى دەستگیرکراوەکان، بەڵام کۆبوونەوەکە بێئەنجامبووە و بەرپرسانى ئاسایش سووربوون لەسەر وەرگرتنى چەک لە دانیشتووانى گوندەکە و دەستگیرکردنى داواکراون.

ئاسایش لە چواردەورى گوندەکە هێزیان جێگیرکردووە

گوتیشى، 50 بۆ 60 کەس لە دانیشتووانى گوندەکە لەپێناو ئازادکردنى ئەو کەسانەى دوێنێ دەستگیرکراون، چەکەکانیان ڕادەستکردووە، بەڵام ئاسایش لە چواردەورى گوندەکە هێزیان جێگیرکردووە بۆ دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى فەرمانى دەستگیرکردنیان هەیە و تاوەکو ئێستاش چەندین کەس دەستگیرکراون.

ڕۆژى شەممە، دانیشتووانی گوندی لاجان بۆ داواکردنی ئازادکردنی گەنجێک بەناوی (شکور) چوونە بەردەم پاڵاوگەی لاناز، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تەقە وەڵامدرانەوە و بەو هۆیەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و نزیکەی 12 هاونیشتمانیی دیکە برینداربوون