هەوای تاران بۆ هەموو گرووپە هەستیارەکان ناتەندروستە
دەزگای کوالێتی کۆنتڕۆڵی هەوای ئێران دەڵێت، "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەوای شاری تاران گەیشتووەتە دۆخی پرتەقاڵی" دەشڵێت، ئەو دۆخە بۆ هەموو گرووپە هەستیارەکان ناتەندروستە".
شەش ڕۆژ هەواى پاک
کواڵێتیی هەوای تاران دەڵێت، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تارانییەکان تەنیا 6 ڕۆژ هەوای پاکیان هەڵمژیوە".
هەواى تاران بۆ چەند جۆر نەخۆشى مەترسییە؟
بەگوێرەی دەزگای کوالێتی کۆنتڕۆڵی هەوای ئێران، ئاووهەوای تاران بۆ نەخۆشانی دڵ و سییەکان و منداڵ و بە ساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنی سنگ و هەناسەدانیان هەیە، تەندروست نییە.
بە ڕێژەى 40% زیادیکردووە
بەگوێرەی داتای ئێران، کواڵێتیی هەوای تاران، لەسەرەتای ساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە، ژمارەی ڕۆژانی "ناتەندروست بۆ گرووپە هەستیارەکان" بەڕێژەی نزیکەی %40 زیادیکردووە.
ساڵانە 58 هەزار کەس دەمرن
پێشتریش تەندروستیی ئێران هۆشداری لە بەردەوامیی پیسبوونی هەوای وڵاتەکەی داوە و ڕایگەیاند، جگە لە مردنی ساڵانەی 58 هەزار کەس، زیانی زیاتر لە 16 ملیۆن دۆلاریشیان بەر دەکەوێت.
هۆکارەکان چین ؟
هۆکارەکانی پسبوونی هەوا لە ئێران، بۆ گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا، دوکەڵی کارگەکان، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی کۆن دەگەڕێتەوە.
05/12/2025