ڕاوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی لەبارەی دەروازەکانەوە هۆشداری دەداتە عێراق

پووختەى هەواڵ

  • کاردانەوەی بڕیاری داخستنی دەروازەکان لەلایەن عەلی زەیدییەوە گەیشتە تاران.

  • محەممەد موخبیر، ڕاوێژکاری ڕابەری ئێران دەڵێت نابێت دەسەڵاتدارانی عێراق ببنە ئامرازی دەستی ترەمپ.

  • بەهۆی ڕێکارەکانەوە ژمارەیەک دەروازەی نافەرمی لەگەڵ ئێران داخراون.


محەممەد موخبیر، ڕاوێژکاری موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران هۆشداری دەداتە بەرپرسانی عێراق و داوایان لێ دەکات لەسەر پرسی خاڵە سنوورییەکان نەبنە ئامرازی دەستی ترەمپ.


محەممەد موخبیر، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە تۆڕی ئێکس:

  • لە پرۆگرامی سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا، چارەنووسی هاوبەشمان لەگەڵ دراوسێکانمان بنەمای سەرەکییە.

  • ئێران لە ڕۆژە سەختەکاندا بە هەموو توانای خۆیەوە یارمەتیی گەلی عێراقی داوە و لەو بارەیەوە ڕاستگۆییی خۆی سەلماندووە.

  • بۆ بەردەوامبوون و نەشکاندنی ئەم پەیوەندییە، پێویستە بەغداد چاوکراوە بێت لەسەر پرسی سنوورەکان، تاوەکو نەبێتە ئامرازێک لە دەستی دوژمنانی ئیسلام و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ترەمپ.

ئەم پەیامەی ڕاوێژکارەکەی موجتەبا خامنەیی هاوکاتە لەگەڵ داخستنی سێ دەروازەی نافەرمی لە هەرێمی کوردستان کە یەکێکیان دەروازەی پشتەیە لە سنووری شارەدێی بەمۆ، هەروەها چەند دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە ناوچەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ ئێران داخراون.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دوایین زانیارییەکان لەبارەی جموجووڵی بازرگانی لە دەروازەکان

ئارام یوسف

Sat Nov 28 2026

Loading related news...