
دۆخی گەرووی هوورمز ئاسایی نەبووەتەوە و ئێران و ئەمریکا لێدوانی پێچەوانە دەدەن.
ئێران ئەمریکای بە وەرگرتنی پارە لە کەشتییەکان تۆمەتبار کردووە و ئەویش بە درۆ ناوی دەبات.
لە مانگی ئازارەوە گەرووی هوورمز دۆخێکی ناجێگیری هەیە، کە 20%ـی نەوتی جیهانی لێوە دەگوازرێتەوە.
فەرماندەی هێزی دەریاییی ئێران، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە لە بەرامبەر تێپەڕبوونی هەر کەشتییەک لە گەرووی هوورمز بڕە پارەیەک وەردەگرێت، بەڵام فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) زانیارییەکانی بە بێبنەما ناو دەبات.
تاران هیچ گەمارۆیەکی دەریاییی بەسەر گەرووی هوورمزدا نەسەپاندووە.
ئەوە ئەمریکایە بۆ تێپەڕینی هەر کەشتییەک 2.5 ملیۆن دۆلار باج وەردەگرێت.
داوا لە کەشتیوانەکان دەکەین بۆ تێپەڕبوون هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە دەریاییەکانی ئێراندا بکەن.
سێنتکۆم لە ڕاگەیێنراوێکدا گوتی: "بانگەشەکانی ئێران کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڵاو کراونەتەوە، درۆ و بێبنەمان کە باس لە وەرگرتنی 2.5 ملیۆن دۆلار لە هەر کەشتییەک دەکەن بەرامبەر بە تێپەڕین بە گەرووی هوورمزدا."
سەرەڕای ڕێگرییەکانی ئێران، هەوڵەکانمان بۆ ئازادیی گەشتکردن لە ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا بەردەوامن.
هەزاران کەشتی و ملیاران بەرمیل نەوتی خاو بە ئازادی و سەلامەتی، لەژێر پاراستنی ئەمریکادا بە گەرووەکەدا تێپەڕیون.
فەرماندەی هێزی دەریاییی ئێران:
سوپای ئەمریکا دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانییان دزیبوو.
لەو کاتەی هێزەکانیان لە پشوودا بوون و خەوتبوون، سوپای پاسداران کەشتییەکانیان گەڕاندەوە.
سێنتکۆم:
ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئێران هیچ هێزێکی دەریایی نییە.
تەواوی ئەو سیناریۆیەی فەرماندە سەربازییە ئێرانییەکە باسی دەکات، قسەیەکی هەڵبەستراوە.
لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە، دۆخی گەرووی هوورمز نائارامە؛ ئەمریکا و ئێران چەندین جار بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گەرووەکە لەژێر کۆنترۆڵیاندایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران: پێدەچێت هێرشەکەی کوەیت سیناریۆی پێشوەختە بێت بۆ هەڵگیرسانی جەنگ
