ڕێککەوتنی مەککە بە واژۆی ئەردۆغان بڵاوکرایەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا

پووختەى هەواڵەکە

  • هەموو هەنگاوە یاساییەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنەکە لە لایەن تورکیاوە کۆتاییهات.

  • ڕۆژى 6ـى ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە لە پەرلەمانى تورکیا پەسەند کرا.


ڕۆژی هەینی، بە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەكکە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە، بەو جۆرەش ڕێککەوتنەکە، لە تورکیا هەموو قۆناغە یاساییەکانی بڕی و بە فەرمیی پەسەند کرا.


پەسەندکردنى ڕێککەوتنەکە

  • پاش گفتوگۆیەکی چڕ لە پەرلەمانی تورکیا.

  • ڕۆژی 6ـى تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ڕێککەوتنی مەککە لە پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی ئاکپارتی، مەهەپە و جەهەپە پەسەندکرا.

  • ڕێککەوتنەکە ڕۆژی 7ـى ئابی ئەمساڵ لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەوە واژۆکرا.

هاوشێوەی ماددەی پێنجەمی ناتۆ، بە گوێرەی ماددەی دووەمی ڕێککەوتنەکە، هێرش بۆ سەر هەر وڵاتێکی ئەندامی ڕێککەوتنەکە، بە هێرش بۆ سەر دوو ئەندامەکەی دیکە دادەنرێت و بەرگریی لێدەکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

وردەکاریی ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەكکە بڵاوکرایەوە

پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لە بارەی ڕێککەوتنی مەكکە دەکات

Loading related news...