
ڤۆن دێرلاین، دەڵێت، پێویستە گوشارەکان بۆ سەر ئێران زیاتر بکەین.
مێلۆنی، ڕایگەیاند، هەواڵی کوژرانی دوو هاوڵاتیی ئیتاڵی لە کوەیت دڵتەزێن بوو.
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە تۆڕی ئێکس نووسیوویەتی: "پێویستە گوشارەکان بۆ سەر ئێران زیاتر بکەین، تاوەکو کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت کە دەیکەنە سەر دراوسێکانیان و هاوبەشەکانمان لە کەنداو".
ڤۆن دێرلاین دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو هێرشانەی ئێران "قبوڵنەکراون".
ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئاسایشی کەنداو بەستراوە بە ئاسایشی هەمووانەوە.
جیۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: لە کاتی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئەورووپا هەواڵی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی ئیتاڵیم، لە هێرشەکەی سەر کوەیتدا پێگەیشت.
مێلۆنی بە ناوی خۆی و حکومەتی ئیتاڵیاوە هاوخەمیی قووڵی خۆی دەردەبڕێت و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکانیش کرد.
ڕۆژى پێنجشەممە، دوو هاووڵاتیی ئیتاڵی کە وەک تەکنیککار بۆ کۆمپانیای بەرگریی ئەڵمانی (Rheinmetall) کاریان دەکرد و سەرقاڵی چاککردنەوەی ئەنتێنەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی (سکایگارد) بوون لە بنکەیەکی چاودێریی بەرگریی ئاسمانی لە کوەیت. بەهۆى درۆنێکى خۆکوژەوە گیانیانلەدەستدا، بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی کوەیت و وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاش، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی درۆنە تێکشکێندراوەکانەوە، دوو کەسی دیکە، ئەفسەرێکی سوپای کوەیت و هاووڵاتییەکی پاکستانی بریندار بوون.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەحرەین و کوەیت بە نهێنی هێرشیان کردووەتە سەر ئێران
