ڕاپەرێک بوو بە سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ
بالێندرا شا، ڕاپەری پێشووتر و سیاسەتمەداری ئێستا، بە فەرمی وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتی نیپاڵ دیاریکرا.
سەرکەوتنە بۆ گەنجانی نیپاڵ
بالێندرا شا ئێستا تەمەنی 35 ساڵە، وەکو سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ دیاری کراوە، لە ئاستی ناوخۆی وڵاتەکە، پۆستە نوێیەکەی وەکو سەرکەوتنێکی گەورە هەژمار دەکرێت و سیمبولە بۆ دەرئەنجامی خۆپیشاندانی ساڵی ڕابردووی گەنجانی وڵاتەکە، کە دژ بە فەرمانڕەوایی دەستەبژێر و گەندەڵیی حکومەت وەستانەوە.

ڕاپەر بووە
ئەم سەرۆکوەزیرانە گەنجە، پێش ئەوەی سوێندی یاسایی بخوات و بە فەرمی ئەم پۆستە گرنگەی وڵاتەکەی وەربگرێت، پێشووتر هەمووان بە "بالێن" ناسیویانە، ڕاپەرێکی ناسراو بووە و ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی لەبارەی هیوا و ئومێد بوون بۆ داهاتووی نیپاڵ.

دەچێتە تۆمارە مێژووییەکانەوە
لەماوەی هەشت قۆناغی حوکمڕانییدا کە لە کۆتاییەکانی سەدەی 18 دەستپێدەکات، تاوەکو ئێستا 40 کەسایەتیی وەکو سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ دەستنیشان کراون، ئەم پێشهاتە سیاسییەی نیپاڵ دەچێتە تۆمارە مێژووییەکانی وڵاتەکەوە نەک تەنیا لەبەر ئەوەی سەرۆکوەزیرانی نوێ پاشخانێکی موزیکیی هەیە و ڕاپەر بووە، بەڵکو بۆ یەکەم جاریشە گەنجێک لە تەمەنی 35 ساڵیدا ئەم پۆستە هەستیارە وەردەگرێت و هیوایەک بۆ گەنجان دروستدەکات.

28/03/2026