
چەند بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا بە گۆڤارەکەیان ڕاگەیاندووە، هەرچەندە چاوەڕوانییەکان بەو ئاڕاستە بوون، ئارامی و ڕاگرتنی هێرشەکان تاوەکو دوای هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس، واتا ڕۆژی 3ـی تشرینی دووەم بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دانەنێت، بەڵام ڕەنگە پێچەوانەکەی ڕووبدات و بەر لە هەڵبژارنەکە، ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئەمانجەکان لە ئێران.
بەشێکی دیکەی بەرپرسانی ئیدارەى کۆشکى سپى بڕوایان وایە تەنیا لە ڕێگەی کردەی سەربازیی زیاترەوە ترەمپ دەتوانێت جۆرێک لە سەرکەوتن بەسەر ئێراندا ڕابگەیێنێت، ئەمەش توانایەکی زیاتر دەدات بە کۆمارییەکان بۆ ئەوەی بەرەو هەڵبژاردنەکان بچن.
لە 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە ڕێگەی هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانەوە بۆ سەر تاران، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و هەواڵگری تری ئەو وڵاتە کوژران.
لە مانگی نیساندا ئاگربەستێکی کاتی ڕاگەیێنرا، پاشان لە17ـی حوزەیرانی 2026، بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان واشنتن و تاران بۆ ماوەی 60ڕۆژ واژۆ کرا. بەڵام لە هەشتی تەممووزدا ئەم ڕێککەوتنەش بە تەواوی هەرەسی هێنا، لەو کاتەوە سەرەڕاى هەوڵەکانى ناوبژیوانى، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنى نوێ و لە دۆخى نە ئاشتى نە جەنگ ماونەتەوە.
کۆنگرێسى ئەمریکا: پێدەچێت بەمنزیکانە بچینە قۆناغێکى نوێوە لە جەنگى ئێران
ئیدارەی ترەمپ نەخشەی قۆناغی داهاتووی جەنگ دژ بە ئێران و حووسییەکان دەکێشێت

.jpg)

.jpg)
