کۆنگرێسى ئەمریکا: پێدەچێت بەمنزیکانە بچینە قۆناغێکى نوێوە لە جەنگى ئێران

دانیار فاروق 57 خولەک پێش ئێستا
مایک جۆنسۆن، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمریکا
مایک جۆنسۆن، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە:

  • کۆنگرێسی ئەمریکا :بەردەوام کار بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە دەکەن.
  • کۆنگرێسی ئەمریکا :ئاماژەى بەوەشکرد، ناتوانرێت متمانە بە ئێرانییەکان بکرێت لەسەر مێزى دانوستاندنەکان.
  • کۆنگرێسی ئەمریکا:سەرجەم ئیدارەکانی ئەمریکا کار لەسەر دەستڕانەگەیشتنی ئێران دەکەن بە چەکی ئەتۆمی

مایک جۆنسۆن، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمریکا، ڕایگەیاند، پێشبینى دەکەن لە ئایندەیەکى نزیکدا بچنە قۆناغێکى نوێى جەنگەوە لەگەڵ ئێران.


لێدوانی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا


سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمریکا، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن بچنە قۆناغێکى دیکەى جەنگ لەگەڵ ئێران، وە بەردەوامیش کار بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە دەکەن.

ڕێگە نادرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی


مایک جۆنسۆن، ئاماژەى بەوەشکرد، ناتوانرێت متمانە بە ئێرانییەکان بکرێت لەسەر مێزى دانوستاندنەکان، ئەوەشى خستەڕوو، ڕێگە گرتن لە دەستخستنى چەکى ئەتۆمى لەلایەن تارانەوە، ئامانجى سەرجەم ئیدارەکانى پێشوو بووە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، ئەو ئامانجە بەدەست دەهێنێت.

هەڵوێستی ئێران لەسەر سزا نوێیەکانی ئەمریکا


بۆچوونەکەى سەرۆکى کۆنگرێسى ئەمریکا، لەکاتێکدایە، لە چەند کاتژمێرى ڕابردوودا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە بارەی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی ڕایگەیاند، زۆر باش دەتوانن بەرەنگاری ببنەوە و دەشڵێت، قسەکردن بە ڕێزەوە لەگەڵ گەلی ئێران، تاکە ڕێگەیە بۆ گەڕانەوە بۆسەر مێزی دانوستان.

لێدوانەکانی عێراقچی لە کاتێکدان، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 24ـى ئابى 2026، کۆشکى سپى ئەمریکا، پاکێجێکی نوێی سزای ئابووری بەسەر تاراندا بسەپێنێت، کە بە گوتەی ئەوان، لە مێژوودا سزای وا تووند بەسەر ئێران دا نەسەپێنراوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

عێراقچی: هیچ ڕێگەیەک نییە جگە لە قسەکردن بە ڕێزەوە لەگەڵ گەلی ئێران

ئەمریکا: سەختترین سزای ئابووری بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

ئێران: سزاکانی ئەمريکا پێشێلکردنی سەروەری وڵاتانی ديکەيە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڕێوشوێنی ئابووریی بێ وێنە بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر

دانیار فاروق

57 خولەک پێش ئێستا