عێراقچی: هیچ ڕێگەیەک نییە جگە لە قسەکردن بە ڕێزەوە لەگەڵ گەلی ئێران

شێوە عومەر 47 خولەک پێش ئێستا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

پووختەی هەواڵەکە:

  • عێراقچی: زۆر باش دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا بکەین.
  •  عێراقچی:سزا تووندەکانی ئەمریکا لەژێر ناونیشانی جیاوازدا پێشنیاز دەکرێن.
  • عێراقچی :سزاکان درێژکراوەی هەمان سیاسەتە زۆردارەکانی ئەمریکایە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی ڕایگەیاند، زۆر باش دەتوانن بەرەنگاری ببنەوە و دەڵێت، قسەکردن بە ڕێزەوە لەگەڵ گەلی ئێران، تاکە ڕێگەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.
لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ میدیای وڵاتەکەی



عێراقچی لە لێدوانێکدا بۆ میدیایەکی ئێرانی ڕایگەیاند، سزا تووندەکانی ئەمریکا، لەژێر ناونیشانی جیاوازدا پێشنیاز دەکرێن، بەڵام درێژکراوەی هەمان سیاسەتە زۆردارەکانی ئەمریکایە.

  • چواندنی سزاکانی ئەمریکا بە فیلمێک بەردەوام دووبارەکردنەوەی.
  • جەختکردنەوە لە بێهێوایی ئەمریکا بەرامبەر ئێران.
  • گەلی ئێران، بە ڕێزەوە وەڵامی زمانی کەرامەت دەداتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، سزاکانی ئەمریکای بە فیلمێک چوواند کە دووبارەیە و بەردەوام پەخش دەکرێتەوە، عێراقچی جەختی لەوە کردەوە فیلمەکەیان لەبەرە و زۆر باش دەزانن چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەن و رووبەڕووی ببنەوە.

عێراقچی گوتیشی، ئەمریکا بێهیوا و دەستەوەستانە لەبەرامبەر ئێران، بۆیە دەستیکردووە بە زیندووکردنەوەی پلانە کۆنەکان.

جەختکردنەوە لە گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستانەکان



لەبارەی گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستان، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە، هیچ ڕێگەیەک نییە جگە لە قسەکردن بە ڕێزەوە لەگەڵ گەلی ئێران و گوتیشی، گەلی ئێران، بە ڕێزەوە وەڵامی زمانی کەرامەت دەداتەوە.

عێراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت هەموو ئەم ڕێگەیانە وەلابنێن و بگەڕێنەوە سەر ئەو ڕێگەیەی پێشتر تاقیکراوەتەوە.

لێدوانەکانی عێراقچی لەکاتێکدان، ڕۆژی دووشەممە، ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزای ئابووری بەسەر تاراندا دەسەپێنێت، کە بە گوتەی ئەوان، لە مێژوودا سزای وا تووند بەسەر ئێراندا نەسەپێنراوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەمریکا: سەختترین سزای ئابووری بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

ئێران: سزاکانی ئەمريکا پێشێلکردنی سەروەری وڵاتانی ديکەيە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڕێوشوێنی ئابووریی بێ وێنە بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر

بەهای تمەن ڕیکۆردێکی نوێی دابەزینی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد

شێوە عومەر

47 خولەک پێش ئێستا