وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڕێوشوێنی ئابووریی بێ وێنە بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سکۆت بێسێنت، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا
سکۆت بێسێنت، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا

پوختەى هەواڵەکە

  • شەش مانگ لە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر گەرووی هوورمز، ئێستا واشنتن بەنیازە فشاری نوێ بخاتە سەر ئێران.
  • وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: ڕێوشوێنی ئابووریی نوێ بەرامبەر بە ئێران دەگیرێتەبەر کە پێشتر هاوشێوەیان نەبووە.
  • ڕێوشوێنە نوێکان هاوکات دەبێت لەگەڵ بەردەوامبوونی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هوورمز.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، سکۆت بێسێنت، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی نیوزماکسی ئەمریکی ڕایگەیاندووە "چاوەڕێی ڕاگەیەندراوی زیاتر بن لە هەفتەی داهاتوودا، چونكە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی تایبەت لە بواری گەمارۆی ئابووریدا دەگرینەبەر کە تاوەکو ئێستا لە مێژوودا بۆ هیچ وڵاتێک نەبوون".


سزاکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران

  • ڕێوشوێنە نوێکان هاوکات دەبێت لەگەڵ بەردەوامبوونی کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هوورمز.
  • بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتووچۆی کەشتییەکان بۆ ناو و لە ناوەندەکانی ئێرانەوە بکرێت.

لێدوانەکانی وەزیری گەنجینە لە کاتێکدا دێن کە پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن گەمارۆی دەریایی سەر ئێران درێژە پێبدات. ئاماژەی بەوەش کرد، هێزی دەریایی، کەشتییەکان ئاڵوگۆڕ دەکات و ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/56460

https://channel8.com/kurdish/news/205918

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا