تورکیا و قەتەر پێنج ڕێککەوتنامەیان واژۆکرد

پووختەی هەواڵەکە

  • پێنج ڕێککەوتنامە لەنێوان تورکیا و قەتەردا واژۆکران .

  • ڕێککەوتنەکان لە بوارەکانی بازرگانی، پەروەردە، دیپلۆماسی و بەرگریدان.


دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵیی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوو وڵات، لە کۆشكی دۆڵمەباخچە لە ئیستانبوڵ، لە چوارچێوەی 12ـیەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتیجیی باڵای تورکیا-قەتەر، پێنج ڕێککەوتنامە لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کران.


پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دەوحە

  • بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری تورکیا و میری قەتەر، سەرەتا عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا و فەیسەڵ بن سانی بن فەیسەڵ هاوتا قەتەرییەکەی لێکگەیشتنێکی هاوبەشیان لەبواری بازرگانیی، پاراستنی مافەکانی بەرکابەر و چاودێریی بازاڕدا واژۆکرد.

  • دواتریش هەریەک لە یوسف تەکین، وەزیری پەروەردەی تورکیا و محەممەد بن عەبدولعەزیر، هاوتا قەتەرییەکەی ڕێککەوتننامەیەکیان لەبواری پەروەردەدا واژۆکرد.

  • هاوکات لەنێوان هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی لێکگەیشتنێک لەبارەی ئاشتی، ئاشتەوایی و چارەسەرکردنی ململانێکان واژۆکرا.

  • هەردوو وەزیر راگەیەنراوی هاوبەشی 12ـیەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتیجیی باڵای تورکیا-قەتەریان واژۆکرد.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا هەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ڕێککەوتنامەی بەرگریی دوولایەنەیان لەنێوان کۆماری تورکیا و دەوڵەتی قەتەردا واژۆکرد.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

عێراق و تورکیا گۆڕانکارییەکانى پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدان تاوتوێ دەکەن

Loading related news...