
کەشتیەێکی گواستنەوەى گاز لە گەرووی هوورمز گڕی گرت.
سوپای پاسداران: کەشتییەکە گازی شلی هەڵگرتبوو.
سوپای پاسداران: کەشتییەکە ویستوویەتی بە ڕێگای نایاسایی گەرووەکە تێپەڕێنێت
گڕگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە ئاوەکانی کەنداو و نزیک لە گەرووی هوورمز بەردەوامە لە دواین ڕووداودا سوپای پاسدارانی ئێران ڤیدیۆی گڕگرتنی کەشتییەکی گازهەڵگری لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هوورمز بڵاوکردەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران: دوای ئەوەی کەشتییەکی گازهەڵگر کە گازی شلی هەڵگرتبوو ویستوویەتی بە رێگای نایاسایی گەرووەکە تێپەڕێنێت لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە مینی دەریایی لە نزیک گەرووەکە گڕی گرتووە و سووتاوە.
سوپای پاسداران بێ ئاماژەکردن بە ناسنامە و زیانی کەشتییەکە هەر زوو وێنە و ڤیدیۆی کەشتییەى بڵاوکردەوە .
پاسداران رایگەیاند، ئەوە چارەنووسی هەموو ئەو کەشتیانە دەبێت کە بیانەوێت بەدواى بانگەشەکانی ئەمریکا بکەون.
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوەکەیدا هۆشداری دەدات و داوا لە کەشتییە بازرگانییەکان دەکات بەبێ ئاگاداری هێزەکانی ئێران هەوڵی تێپەڕبوون بە گەرووەکە نەدەن و بە پێچەوانەوە ڕووبەوڕووی هێرشی هێزەکانیان دەبنەوە ، یاخود بەهۆی مینە دەریاییەکانەوە تووشی گڕ گرتن دەبنەوە.

