ئایزنکۆت بۆ نەتانیاهوو: خۆت کۆنترۆڵ بکە

پووختەى هەواڵ

  • یەکلاکردنەوەى پرسى ئێران لە ئیسرائیل هێشتا مشتومڕى لەسەرە.

  • ئایزنکۆت کە بۆ پێکهێنانى حکومەت ڕاسپێردراوە لەگەڵ بەردەوامیدان بە جەنگ نییە.

  • داوا دەکات نەتانیاهوو هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لە بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران .


گادی ئایزنکۆت، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی ئیسرائیل داوا لە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر کرد، خۆی کۆنترۆڵبکات و هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لە بڕیارە ئەمنییەکانی پەیوەست بە کۆتا هەڕەشەکانی سەر ئێران، پاش ئەوەى لە هەفتەکانی ڕابردوو، نەتانیاهوو چەند جارێک هەڕەشەی هێرشی نوێی کردووە.


گادی ئایزنکۆت لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس:

  • بەکارهێنانی هێزە ئەمنییەکان لەکاتێکدا هیچ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ نییە، ڕەنگە پاشهاتی خراپی لەسەر دیموکراسیەتی ئیسرائیل و متمانەی هاوڵاتییان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت هەبێت.

  • نەتانیاهوو دەبێت هەست بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی بکات و بیر لەهەر هەنگاوێک بکاتەوە بەر لە دروستکردنی حکومەتی نوێ.

نەتانیاهوو وەک سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی نوێ دروستدەکرێت، بەگوێرەى یاساش دەسەڵاتی ئۆپراسیۆنی سەربازیی هەیە لەو پۆستە.

کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی ئاشكرایکردووە، نەتانیاهوو لەگەڵ دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی هەوڵیانداوە لە ئێوارەی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل هێرش بکەنە سەر ئێران، بەڵام واشنتن پڕۆسەکەی وەستاندووە.

لە ئێستاشدا ئایزنکۆت بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی وڵاتی ئیسرائیل ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل و دانوستانەکانیش لەسەر ئەم پرسە لە ناوخۆی وڵاتەکە دەستیپێکردووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

پارتەکەی ئایزنکۆت هەنگاوەکانی دژی نەتانیاهوو دەستپێکرد

یەسنا ئومێد

Thu Nov 12 2026

Loading related news...