نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى تورکیا دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

پووختەى هەواڵەکە

  • سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە کۆپ 31 دەکات.

  • نێچیرڤان بارزانى لەسەر بانگهێشتى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەچێتە تورکیا.


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـى تشرینى دووەمى 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمیی لە لایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، گەیشتە شاری ئەنتاڵیای تورکیا.


مەبەستى سه‌ردانەکە

  • بۆ بەشداریکردنه‌ لە لووتکەی سەرکردەکان.

  • لە 31هەمین کۆنفرانسی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP31).

  • لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كان سبه‌ى چوارشەممە ده‌ست پێ ده‌كات و دوو ڕۆژ ده‌خايه‌نێت.

هاوکات، لەسەر ئاستى عێراقیش، نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق، بەشدارى لە کۆنفرانسى کەشوهەواى جیهان کۆپ31 دەکات و ئەجێنداى سەردانەکەى بریتییە لە:

  • پابەندبوونی عێراق دووپات دەکاتەوە:

  • لە پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان.

  • بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان.

  • پاراستنی ژینگە و خێراکردنی گواستنەوە بۆ وزەی پاک.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نزار ئامێدى بەشداری لە کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان لە تورکیا دەکات

عێراق ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی جیهانیی COP31 لە ئەنتاڵیا دەستپێدەکات

Loading related news...