
فرۆشیارە ئێرانییەکە بووەتە جێگەی سەرنج و خەڵک بایکۆتیان کردووە.
ڤیدیۆکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەى هەیە.
فرۆشیارێکی ئێرانی لە تاران، هێندە لە نەتەنیاهوو دەچێت، خەڵک لەسەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی جیاناکانەوە، کورد گوتەنى، دەڵێی سێوێکن کراون بە دوو لەتەوە.
چەند ڕۆژێکە بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە، ڤیدیۆی فرۆشیارەکە بڵاودەکەنەوە.
دەڵێن، نەتانیاهوو لە فرۆشیارەکە دەچێت.
فرۆشیارەکە گلەیی لە بەختی خۆی دەکات.
دەڵێت: بەهۆی لێکچوونە زۆرەکەی لەگەڵ نەتەنیاهوو، خەڵک بایکۆتیان کردووە.
بە زەحمەت کەلوپەل و خواردنی لێدەکڕن.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی فرۆشیارەکە، بەڵام دڵنیایی نییە لە وەی بە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دروستنەکرابن.
