قەتەر : پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەدەستهاتووە

 مێزی دانوستانی پێشووی ئێران و ئەمریکا
مێزی دانوستانی پێشووی ئێران و ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە

  • قەتەر ڕایگەیاند، ناتوانین بڵێین ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا نزیکە یان نا.

  • بەردەوام دەبین و پێشکەوتن لە دانوستانەکان بەدەستهاتووە.

  • دەوحە: بێوچان کار بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی دەکەن.


ئیبراهیم سوڵتان هاشمی، بەڕێوەبەری بەشی میدیا و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قەتەر هەوڵی چڕ و بەردەوام دەدات بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتن.


ناوەڕۆکى لێدوانەکەى ئیبراهیم سوڵتان هاشمى:

  • ناتوانن بڵێن ئایا ڕێککەوتنێک نزیکە یان نا، بەڵام کارەکان بەردەوام دەبن تاوەکو دەگەینە ڕێککەوتنێک.

  • لە واشنتن شێخ محەممەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و دواتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەتەوە.

  • لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا، دۆخی ناوچەکە و ڕێگاکانی پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاوتوێ کراوە.

  • کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپی ئەرێنی بووە و کاریگەریی هەبووە لەسەر نزیککردنەوەی بۆچوونی نێوان ئەمریکا و ئێران.

  • گفتوگۆی ئەرێنی لە نێوان هەردوولا هەبووە سەبارەت بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی.

  • بێوچان کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی "نە جەنگ و نە ئاشتی" لە ناوچەکەدا.

    لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێشنیازە دوو ڕۆژییەکە، هاشمی ڕەتیکردەوە لێدوان لەسەر وردەکارییەکان بدات و گوتی، قەتەر گفتوگۆی لەبارەوە ناکات تاوەکو ئەو کاتەی شێوە و وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە یەکلایی دەبنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شەوی ڕابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە قیشم بیسترا; پاسدارانیش دەڵێت کەشتییەک گریگرتووە

شێوە عومەر

Tue Nov 10 2026

Loading related news...