گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئەبوزەبی دەستیپێکرد

پووختەى هەواڵەکە

  • واشنتن داوای چوارچێوەیەکی ئەمنیی نوێ دەکات.

  • ئەورووپا ترسی هەیە ترەمپ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕووسیا بکات.

  • داهاتووی کیشوەرەکە بخاتە مەترسییەوە.


لە ژووری کۆبوونەوەکە، هەردوو شاندی ڕووسیا و ئۆکرانیا، بەرامبەر یەکدی دانیشتبوون، لە کاتێکدا جارید کوشنەر، زاوای ترەمپ و ستیڤ ویتکۆف، نیردەی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە دانیشتنەکەدا بەشدارییان کرد.


لە دەستپێکى گفتوگۆکان کوشنەر و عەبدوڵا بن زاید چییان گوت؟

  • کوشنەر: ئەمریکا هیواخوازە پەیوەندییە ئەمنییە دروستەکان لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا و ئەورووپادا دروست بکات.

  • کوشنەر: بە جۆرێک نەک تەنیا ئەم جەنگە کۆتایی پێبهێنن.

  • کوشنەر: بەڵکو چوارچێوەیەکی نوێ دروست بکەن.

  • سەدەیەک لە ئاشتی مسۆگەر بکات.

  • عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان: سوپاسى دۆناڵد ترەمپ دەکەم.

  • سوپاسی هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکرانیای کرد.

  • بۆ ئازایەتی و باوەڕ و متمانەیان بە ئیمارات.

بۆچوونى کیێڤ

شاندەکەی کیێڤ بە سەرۆکایەتی ڕۆستەم ئومێرۆڤ، بەرپرسی هەواڵگرییە و گوتى، "خەڵکەکەمان چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی ئەم جەنگەن"، پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکانیش لەگەڵ نێردەکانی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەورووپا و ناتۆ کۆبووەوە.

بۆچوونى مۆسکۆ

ڤلادیمیر مێدینیسکی، سەرۆکی شاندەکەی مۆسکۆ ڕایگەیاند، هیوادارن کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ڕێگەیان پێبدات هەوڵەکانی ئاشتی پێشبخەن.

ڕاگەیێنراوى هاوبەش

پێش کۆبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا، لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا، ئەورووپییەکان، ئۆکرانیا، ئەمریکا و ناتۆ ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و جەختیان لە پێکهاتەیەکی ئەمنی بەهێزی ئەورووپی کردەوە بۆ دوای کۆتاییهاتنی جەنگەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، پێشبینی ڕێککەوتنێکی گەورە لەگەڵ ڕووسیادا دەکات، کە نەوەکو تەنیا کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا دەهێنێت، بەڵکو هەموو ئەورووپاش دەگرێتەوە، ئەمەش نیگەرانیی سەرکردە ئەورووپیەکانی لێکەوتووەتەوە و ترسیان لەوە هەیە سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنێک قبوڵ بکات، کە ئاسایشی کیشوەرەکە بخاتە مەترسییەوە.

شێوە عومەر

Tue Nov 10 2026

Loading related news...