نزار ئامێدى بەشداری لە کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان لە تورکیا دەکات

پووختەى هەواڵەکە

  • پابەندبوونی عێراق لە پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە.

  • عێراق بە ئامانجى کەمکردنەوەى دەردانى گازە ژەهراوییەکان هەنگاو دەنێت.

  • عێراق ئامانجى پاراستنى ژینگە و خێراکردنى گواستنەوە بۆ وزەى پاکە.


نزار ئامێدى، سەرۆککۆکارى عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان کۆپ 31، گەیشتە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا.


ئەو تەوەرانەى نزار ئامێدى لە کۆنفرانسەکە جەختى لێدەکاتەوە

  • پابەندبوونی عێراق دووپات دەکاتەوە:

  • لە پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان.

  • بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان.

  • پاراستنی ژینگە و خێراکردنی گواستنەوە بۆ وزەی پاک.

سەرۆککۆمار لە سەردانەکەیدا هەریەک لە:

  • موسەنا تەمیمی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو.

  • سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنى نوێنەران، یاوەریی دەکەن.

بڕیارە نزار ئامێدى گووتەی عێراق لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەش بکات و لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و شاندى بەشداربوو کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری نێودەوڵەتی لە بواری پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا بەتایبەتی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر عێراق و ناوچەکە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عێراق ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی جیهانیی COP31 لە ئەنتاڵیا دەستپێدەکات

جەبار حسین

Tue Nov 10 2026

Loading related news...