
لە ماوەی پڕۆسەی ئاشتیدا 15 زیندانیکراوی نەخۆش گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوی پارێزەران بۆ ئازادی: بەدەم زیندانیکراوە نەخۆشەکانەوە بچن و چارەسەریان بۆ بکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پارێزەران بۆ ئازادی، لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا، ئازادکردنی 116 زیندانیکراو دواخراوە، لەکاتێکدا ئەو کەسانە ماوەی سزادانیان تەواوکردووە.
لە نێوان ساڵانى 2021 و 2024ـدا ئازادکردنی 501 زیندانیکراو دواخراوە.
لە ساڵی 2025ـدا ئازادکردنی 342 زیندانیکراو دواخراوە.
هۆکاری دواخستنەکانیش هەڵوێستی زیندانیکراوەکان بووە.
کەسوکاری زیندانیکراو و سزادراوانی مێد ناسراو بە "مێد توهاد-فەد".
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، 15 زیندانیکراوی نەخۆش گیانیان لەدەستداوە.
زیندانەکان بەدەم زیندانیکراوە نەخۆشەکانەوە بچن و چارەسەریان بۆ بکەن.
پارتی دەم و ڕێکخراوەکان بەردەوام ئاماژە بە ڕەوشی خراپی زیندانەکانی تورکیا دەکەن و ڕاپۆرتەکانیش دەریدەخەن، لەگەڵ ئەوەی زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، توانای لەخۆگرتنی 304 هەزار و 184 کەسیان هەیە، بەڵام ئێستا 434 هەزار و 337 زیندانیکراو لە زیندانەکاندان.
