
عێراقچی بۆ ترەمپ: بە ڕوونی تێگەیشتووە زۆرینەی ئەمریکییەکان لە ئیسرائیل بێزارن.
ئەمریکییەکان بێزارن لەوەی ئیسرائیل حکومەتی وڵاتەکەیان فریودەدات.
ئارامیی ئەمریکییەکان و ناوچەکەش کۆتایی هاتووە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە وەڵامی دوایین لێدوانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی، ترەمپ بە ڕوونی لەوە گەیشتووە، زۆرینەی خەڵکی ئەمریکا لە ئیسرائیل بێزارن.
خاڵی جێگەی سەرنج لای ئەوان ئەوەیە بۆچی هێشتا ترەمپ بە ڕواڵەت لەو هۆکارە تێنەگەیشتووە.
ڕوونە ئەمریکییەکان لەوەی ئیسرائیل حکومەتی وڵاتەکەیان فریو دەدات و بەرەو جەنگی بێ کۆتایان دەبات نیگەران و بێزارن.
ئیدی ئارامیی ئەمریکییەکان و ناوچەکەی ئێمەش کۆتایی هاتووە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە کاتی ئێستادا بە دووری دەزانم بڕیاری دەستپێکردنەوەی جەنگ بدەم لەگەڵ ئێران، بەڵام لە هەمانکاتیشدا جەختدەکاتەوە، هێزەکانیان لە ناوچەکە ئامادەن بۆ هەر فەرمانێک دەریبکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

