
عێراقچی ڕوو بە واشنتن ڕایگەیاند، یان جێبەجێکردنی مەرجەکانمان یان جەن.
عێراقچی هەڕەشە دەکات و دەڵێت، ئەگەر جەنگتان هەڵبژارد دۆزەخ دەبینن.
عێراقچی لە پلاتفۆرمی ئێکس پەیامێکی هۆشداریی ئامێزی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "دەنگدەرە ئەمریکییەکان بڕیاری خۆیان دا و کاتی ئەوە هاتووە کۆشکی سپیش بڕیاری خۆی بدات".
عێراقچی ئەمریکای لەنێوان وەڵامدانەوەی پێشنیازێکی وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ یان گەڕانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی سەرپشک کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیازە دوو ڕۆژییەکەیان هێشتا بەرکارە و دەڵێت: "داواکارییەکانمان جێبەجێ بکەن کە بریتین لە کۆتاییهێنان بە جەنگ لە سەرجەم بەرەکان".
عەباس عێراقچی هۆشداریی دەدات بە ئەمریکا و دەڵێت "جەنگ هەڵبژێرن ئەوکاتە دەبینن جەنگاوەرە ئامادەکانمان چۆن دۆزەختان بۆ دەسازێنن".
ئەم پەیامەی عێراقچی بەر لە پێشکەشکردنی کورتەیەک لەبارەی دوایین قۆناغی دانووستانەکان هات کە پێشکەشی حکومەتی وڵەتەکەی کرد و دواین پێشهاتەکانی سیاسەتی دەرەوە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خستەڕوو.
هاوکات مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، هۆشداریی دا لەوەی حکومەت بە تەنیا ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات و گوتی: "دوژمن هەوڵدەدات ناڕەزایەتیی لەنێو خەڵکدا دروستبکات".
داواشیکرد، ململانێ حزبییەکان وەلا بنرێن تاوەکو ئەمریکا و ئیسرائیل لە پێکانی ئامانجەکانیاندا شکست بهێنن.

