
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانووستان لەگەڵ ئێران بەرەوپێش بچێت، ناگەڕێنەوە بۆ بژاردەی هێرش و دەستپێکردنەوەی جەنگ.
دەشڵێت، بۆردوومانکردنی وێستگەکانی وزە و پردەکان، یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگدا.
ترەمپ لە دیمانەیەکی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، لەکاتی ئێستادا بە دووری دەزانم بڕیاری دەستپێکردنەوەی جەنگ بدەم لەگەڵ ئێران، بەڵام کارەکە لەسەرئەوە وەستاوە، تاوەکو چەند ئێران بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی بەهێز ڕازی دەبێت.
هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ئامادەباشیدان بۆ هەر فەرمانێک دەریبکەم بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
سێ فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لەوپەڕی ئامادەباشیدان و چاوەڕوانی فەرمانن.
ئامانجەکانمان لە ئێران دەستنیشان کردووە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەر کارێکی نوێی سەربازی.
لەنێویاندا بە ئامانجگرتنی وێستگەکانی وزە و بۆردوومانکردنی پردەکان.
دەتوانین لە یەک کاتژمێردا 38 پرد خاپوور بکەین، بەڵام خاپوورکردنی پردەکان بە کارێکی باش نازانین، چونکە دووبارە بونیادنانەوەی پێویستی بە چەندین ساڵ هەیە
ئەوەش لە کاتێکدایە ، ئێران و ئەمریکا هەردوولا هەڕەشەی گورزی سەربازی بە یەکتر دەکەن و تا بێت دۆخەکە ئاڵۆزتردەبێت و ئێران هەڕەشەی بڕینی ئینتەرنێتی جیهان دەکات ئەگەر هێرش بکرێتەسەری.

