
حسێن موحیبی: جەنگەکەمان لەگەڵ ئەمریکا لە بەرەی سەربازی و ئابووریی بەردەوامە.
سوپای پاسداران: وەڵامی ئێران وێرانکەر دەبێت ئەگەر دوژمن بچووکترین هەڵە بکات.
ئاژانسی فارس: سێ کەشتی لە گەرووی هوورمز تەقیونەتەوە.
حسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، دووپاتیکردەوە ئەمریکا ناتوانێت گەمارۆی ئابووری بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
سێنتکۆم: هێزێکی نوێیان دامەزراندووە.
بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گواستنەوەی چەک و شمەک لە لایەن ئێرانەوە بە ڕێگەی وشکانی بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی.
ئەو پڕۆژەیەی ئەمریکا بە ناوی "دەروازە ئاسنینەکان" ڕایگەیاندووە، هیچی دیکە نییە جگە لە یارییەک بە وشەکان و ئامانجەکانی بەدی ناهێنێت.
سوپای پاسداران: جەنگەکەیان لەگەڵ ئەمریکا لە بەرەی جیاوازی سەربازی و ئابووریدا بەردەوامە و جەنگێکی فرەلایەنە.
سوپای پاسداران: کۆنتڕۆڵی گەرووی ستراتیجیی هوورمز لە ژێر دەستی تاراندایە.
سوپای پاسداران: بە هیچ شێوەیەک نایکەنەوە، تاوەکو ئەو کاتەی مەرجەکانیان بەدی دەهێنرێت.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، لە زاری بەرپرسێکی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردووەتەوە، هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشییەکی بەرزدان و پەنجەکانیان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانیانە و وەڵامی ئێران وێرانکەر و توند دەبێت، ئەگەر دوژمن بچووکترین هەڵە بکات.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری باڵی دەریایی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، سێ کەشتیی نەوتهەڵگر لە بەیانی ئەمڕۆدا لە گەرووی هوورمز تەقیونەتەوە و گڕیان گرتووە، کە بە گوتەی سوپای پاسداران بەهۆی کوژاندنەوەی سیستمەکانی شوێندۆز و ناسینەوەی کەشتییەکانەوە ڕوویداوە.
هەروەها سوپای پاسداران هۆشداریدا، ئەگەر کەشتییەکان پابەندی یاساکانیان نەبن و بیانەوێت لەگەڵ ئەمریکادا هەماهەنگی بکەن، ئەوا ڕووبەڕووی چارەنووسێکی هاوشێوە دەبنەوە.
