سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هوورمز بەهۆی مینی دەریاییەوە گڕیان گرت

بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر
بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر

پووختەی هەواڵەکە

  • سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هوورمز گڕیان گرت.

  • سوپای پاسداران دەشڵێت، کەشتییەکان ویستوویانە بە ڕێگای نایاسایی گەرووەکە تێپەڕێنن.

  • میدیای ئێرانیش دەڵێت، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە چوارکەناراوی ئێران بیستراوە.


سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە نزیک گەرووی هوورمز گڕیانگرتووە. هەروەها میدیای ئێران ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کەناراوییەکانی ئێران بیستراوە.


پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران:

  • دوو کەشتیی نەوتهەڵگر کە ویستوویانە بە ڕێگای نایاسایی بە گەرووکەدا تێپەڕن، مینە ئاوییەکانی نزیک لە گەرووی هوورمز پێیاندا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە گڕیان گرتووە.

  • یەکێک لە کەشتییەکان ویستوویەتی بە ڕۆژهەڵاتی گەرووەکە و ئەوەی دیکەش ویستوویەتی بە ئاڕاستەی دیکە گەرووەکە تێپەڕێت، بەڵام بەهۆی پێداتەقینەوەی مینی دەریاییەوە هەردووکیان گڕیان گرتووە.

  • هۆشداری دراوەتە هەر کەشتییەک کە بییەوێت بە ڕێگای نایاسایی گەرووەکە تێپەڕێنێت.

  • کەشتییە سەرکەشەکان ڕووبەڕووی هێرشی توندی هێزە دەریاییەکان دەبنەوە.

گرژییەکانی گەرووی هوورمز لە کاتێکدایە بەگوێرەی میدیایی فەرمیی ئێران، شەوی ڕابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کەناراوەکانی قیشم، بەندەرعەباس، سیریک و جاسک بیستراوە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری بیستی دەنگی تەقینەوەکان ئاشکرا نەکراوە.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە لە دوایین پۆستییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هۆشداریدایە ئەمریکا، ئەگەر هێرشی سەربازی بکاتەوە سەر وڵاتەکەی، ئەوا توندترین وەڵامیان دەدەنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگر و کەشتییەکی کرێن لە گەرووی هوورمز گڕیان گرت

سامیا حەسەن

Sun Nov 08 2026

Loading related news...