
پەرلەمانی تورکیا بەمەبەستی پەسەندکردنی ڕێککەوتنی مەککە کۆبووەوە .
بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران، ڕێککەوتنەکە پەسەندکرا.
ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا، گفتوگۆ لەبارەی خاڵەکانی ڕێککەوتنی بەرگریی مەککە کرا و پاش گفتوگۆیەکی دوورودرێژی پەرلەمانتاران و سەرەڕای ڕەخنەی فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن، وەک چاوەڕوان دەکرا، بە دەنگی ئاکپارتی، مەهەپە و جەهەپە، ڕێککەوتنەکە پەسەند کرا.
بە پەسەندکردنی لە پەرلەمان، حکومەتی تورکیا دەتوانێت خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکات و هێز ڕەوانەی دەرەوە بکات.
وەک یەکەم هەنگاو، 27ـی مانگی ڕابردوو، ڕێککەوتنەکە لە لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا.
ڕێککەوتنی مەککە لە 16 خاڵ پێکهاتووە و حەوتی ئابی ئەمساڵ لەنێوان تورکیا، سعودیە و پاکستان واژۆکرا.
سکرتارییەتی ڕێککەوتنەکە لە ڕیازی پایتەختی سعودیەیە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، هەرکام لەو سێ وڵاتە بکەونە بەر هێرشی دەرەکی، وەک ئەوەیە دوو وڵاتەکەی دیکەش هێرشیانکرابێتە سەر و پێویستە بەرگریی هاوبەش بکەن.
بە پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە، تورکیا دەتوانێت بۆ بەرگریکردن لە سعودیە، هێز ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکات.


.jpg)