
دۆناڵد ترەمپ و میری قەتەر بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیان کرد.
ترەمپ و تەمیم بن حەمەد هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران.
شێخ تەمیم پەیوەندییەکەی لەلایەن ترەمپەوە پێگەیشتووە.
تێیدا هەردوولا تاوتوێی "هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان کردووە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
ئێستا قەتەر وەکو نێوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمریکا کاردەکات.
میری قەتەر جەختی لە گرنگیی بەردەوامیدان بە دیالۆگ و پەنابردن بۆ ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکان کردووەتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان و ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان.
ئەم ئاڵوگۆڕە ئاستبەرزە نوێترین هەنگاو بوو لە زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنیی دیپلۆماسیی چڕ، کە تێیدا وەزیری دەرەوەی ئێران قسەی لەگەڵ هاوتاکانى لە وڵاتانی کەنداو کردووە.سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەوەی ڕەنگە ترەمپ دەست بە هێرشەکان بکاتەوە، سەرباری زیانە گەورەکانی لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی ئەمریکادا بەر خۆی و حیزبەکەى کەوتووە.


