.jpg)
ترەمپ: ڕەنگە ناچاربین ئەوەى لە ئێران ماوە لەناوى ببەین
حەوت مانگەى ئەوەى ویستوومانە لە ئێران کۆنتڕۆڵمان کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا دووپاتیکردەوە، ئێران نابێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى و هیچ هەنگاوێکیش بەبێ ئەمریکا نانێت.
گرنگ نییە چى لە ناوەڕۆکى ئەو پێشنیازەدایە کە ئێران ڕەوانەى کردووە.
ڕێگەنادەن ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.
حەوت مانگە ئەمریکا ئەوەى ویستوویەتى لە ئێران کۆنتڕۆڵى کردووە.
بەمنزیکانە دەزانن چ بڕیارێک لە بارەى ئێرانەوە دەدەن.
ئەگەر ناچاربن ئەوەى لە پرسى ئێران ماوەتەوە تەواوى بکەن، ئەوا تەواو ئامادەن.
پێى باشە ئەوەى ماوەتەوە لە ئێران لەناوى نەبەن.
بەڵام لەوانەیە ناچاربن کارێکى لەو جۆرە بکەن.
لە لایەکى دیکەوە پێگەى ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا، لەگەڵ ڕاوێژکارانى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیی کۆبووەتەوە، کە یەکەم کۆبوونەوەى لەو جۆرە بووە لە دواى هەڵبژاردنى نیوە خولى وڵاتەکەى.
بەگوێرەى زانیارییەکانى ئەکسیۆس، سوپاى ئەمریکا دوایین ئامادەکاریی کردووە بۆ ئەگەرى دەستپێکردنەوەى هێرشەکان بۆ سەر ئێران.
ئاشکراشیکردووە، کەشتى فڕۆکەهەڵگرى ڕۆزفێڵت لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا دەگاتە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
بەشێک لە ئێرانییەکان بەهۆی شکستی کۆمارییەکانی ئەمریکاوە ئاهەنگیان گێڕا
